پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 1000 دۆنم زەوی سوتاوە.
لەوبارەیەوە عەمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی چەندین تیم و خەڵکی ناوچەکە لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.
وتیشی، ئاگرەکە لەپشت قەزای چوارتا کەوتووەتەوە، بەڵام دواتر تەشەنەی کردووە بۆ دەوروبەری گوندەکانی بانان، کەناروێ، سێونگ، کانی شوان، پیرێسک و نۆرەباب.
جەختی لەوەش کردەوە، تاوەكو ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە و نزیكەی 1000 دۆنم زەوی سووتاوە و زیانێكی زۆری مادیی هەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، “تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە، بەڵام بە تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەكە چەند كەسێك دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.”