ڕوسیا بە فڕۆکە و چەکی قورسەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی تورکیا گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی روسیا فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەریان لە بنکەی سەربازی حەمیمیم لە لازقییەوە ناردە فڕۆکەخانەی شاری تەبەقە لە رەققە و قامیشلۆ و کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان.

سەرچاوەیەکی نێوخۆیی رایگەیاند، لەماوەی رۆژانی رابردوودا فڕۆکەخانەی تەبەقە جموجۆڵی چڕوپڕی فڕۆکەوانی بەخۆیەوەبینیوە، هاوکات چەندین چەکی قورسی سەربازی سەربە هێزەکانی حکومەت گەیەندراونەتە شارەکە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا تورکیا هەڕەشەی توند دەکات لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان.

میدیاکانی روسیا جەختیان لەوەکردەوە، هێزەکانی روسیا 20 فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی میگ 29 و سو 35 و سو 34 دەنێرێتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، جگە لەوەش دەنگۆی ئەوە هەیە، روسیا فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بکاتە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازی خۆی لە سوریا لەدوای فڕۆکەخانەی حەمیمیم.

سەرچاوەکانی روسیا ئاشکراشیان کرد، روسیا هەوڵدەدات 12 هێلیکۆپتەر لە جۆری MI-8 و پێنج فڕۆکە لە جۆری KA-52 لە فڕۆکەخانەی کۆبانێ بڵاوەپێبکات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی روسیا و حکومەتی سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنزیک هێڵەکانی تەماسی هێزە تورکییەکان و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکان لە چوارچێوەی سوپای نیشتیمانی، لە حەسەکە و رەققە راهێنانی سەربازیان ئەنجامدا.

چەند سەرچاوەیەکی تایبەتیش بە تۆڕی هەواڵی ئوگاریت پۆستیان راگەیاند، لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنراوە، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا بۆسەر ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا