پۆڵەتیک پرێس
ئەنجامدانی وەرزش و پاراستنی لەش گرنگترین خاڵە، چونکە وەرزش کردن سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێگری توشبوون لە بەشێکی زۆری نەخۆشیەکان دەکات.
ڕۆژانە ئەنجامدانی وەرزش بۆماوەی 30 خولەک ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
-ئەگەر خەون بەوە دەبینیت کێشت دابەزێت ڕۆژانە ئەنجامدانی وەرزش بۆماوەی 30 خولەک یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکەت، ڕۆشتنی خێرا بۆماوەی نیو کاتژمێر یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و کێش دادەبەزێنێت.
-بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمێنانی خڕۆکە سپیەکاندا دەبێت، لەش لە میکرۆب، بەکتریا و نەخۆشیەکان دەپارێزێت.
-یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەدات و ڕێگری توشبوون بە جەڵتەی مێشک دەکات.
-ئەنجامدانی وەرزش ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕێکخراو سوودێکی زۆری لەسەر باری دەرونی کەسەکان دەبێت و وادەکات زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەبێت.
-ڕۆژانە 30 خولەک وەرزش کردن کۆنتڕۆڵی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێی دەکات بەمەش ڕێگری لە دوودڵی و دڵەڕاوکێی دەکات.