ئایا کەسانی ڕووەکی مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجە کەمترە؟

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی ڕووەکین مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لەچاو ئەو کەسانەی بەردەوام گۆشت دەخۆن کەمترە.

توێژینەوەکان لەسەر ژمارەیەکەی زۆر خەڵک لە ئەمریکا تاقیکراوەتەوە، لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕووەکین مەترسی توشبونیان بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بەڕێژەی %14 بەراورد بە کەسانی دیکە کەمترە، ئەو کەسانەشی بەشێوەیەکی ڕێکخراو و تەندروست هەروەها بەڕێژەیەکی زۆر کەم گۆشت دەخۆن مەترسی توشبونیان بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بەڕێژەی%10 کەمترە بەروارد بەو کەسانەی بەردەوام گۆشت دەخۆن.

پزیشک ئەیان باسمۆ پسپۆڕ لەبواری چارەسەرکردنی وەرەمەکان لە سەنتەری تایبەت بە شیرپەنجە دەڵێت، سیستمی خۆراکی ڕووەکی بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دروستبوونی وەرەمەکان کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا