کاریگەرییەکانی سیستمی خۆراکی لەسەر نەخۆشی ئەکزیما

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی زۆر یان کەم کاریگەری لەسەر هەموو نەخۆشیەکان هەیە، ئەکزیما بەیەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی پێست دادەنرێت بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، سیستمی خۆراکیش بەهەمان شێوەی نەخۆشیەکانی دیکە کاریگەری لەسەر ئەکزیما هەیە.

کاریگەرییەکانی سیستمی خۆراکی لەسەر ئەکزما بەپێی هەستیاری کەسەکان لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، بەشێوەیەکی دیاریکراو هیچ خواردنێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ئەکزیما نییە، بەڵام ئەو خواردنانەی تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە وەک زەردەچەوە و زەنجەبیل یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە و پێست دەدەن.

أخبار 24 | استشاري: 6 إرشادات لمرضى الأكزيما عند الاستحمام شتاءً

لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو بەجۆرێک ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو کلیکی ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی ئەکزیمایە، چونکە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، هەروەها سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەواتەکان سوودێکی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا