عێراق نزیکەی دوو ملیۆن ڤاکسینی بەدەست گەیشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای گشتی بۆ بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، نزیکەی  دوو ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لەم مانگەدا گەیشتۆتە عێراق.

بەپێی  ڕاپۆرتی کۆمپانیاکان، لەسەرەتای ئەم مانگەدا ملیۆنێک و 99هەزار و 80ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتۆتە عێراق، بەسەرجەم پارێزگاکاندا دابەشکراوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکان کۆمەڵێک ڤاکسینی تریشیان وەرگرتووە کە نزیکەی 650هەزار و 520دانە دەبێت هەر لو جۆری فایزەر، کە لە نێوان خاڵەکانی کوتانی پارێزگاکان دابەشکراوە.

بەڕێوبەری گشتی بازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستیە پزیشکیەکان عەلی حەسەن بەلداوی لە وەزارەتی تەندروستی وتی، عێراق نزیکەی 36 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر وەرگرتووە، بە شێوەی گرێ بەست دابەش کراوە بەسەر کۆمپانیاکان.

هەر لەم مانگەدا کۆمپانیاکانی دەرمان نزیکەی ملیۆنێک و 155هەزار ڤاکسینی دژی کۆرۆنای لە جۆری سینۆفارمی چینی، لە لایەن یونسێفەوە وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا