پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای سەربە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەند گوندێکی باشوری موسڵ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنی کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، لە باشوری شاری موسڵ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنی کردووە کە ئامانج لێی بەدواداچوون و گەڕانە بۆ شانە نوستووەکانی داعش.
ڕۆژانە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە بەردەوامی لەو ناوچانەی عێراقدا ئۆپەراسیۆن و ئەرکی سەربازی و هەواڵگرییان هەیە، کە گومانیان لێدەکرێت شانەی نوستووی داعشیان تێدا بێت.