پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌ستیان به‌كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق.
عالیه نوسێف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێم به به‌غدا، به‌بێ دیاریكردنی بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ریده‌هێنێت، هه‌روه‌ها باس له‌و بیره نه‌وتانه‌ش نه‌كراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمن و ده‌كه‌ونه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌وه”.
عالیه نوسێف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “ئه‌و ڕێككه‌وتنه زۆر به‌خێرایی ئه‌نجامدرا به‌بێ زانینی نهێنییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له بڕیاری ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا یاخیبوون و واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی مادده به‌مادده‌ی په‌یوه‌ست به‌هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت”.