بەریتانیا سزا بەسەر دوو بەرپرسی باڵای سووریادا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا سزای بەسەر سوپاسالار و وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاند و تۆمەتباریان دەكات، بە بەكارهێنانی توندوتیژیی بەرامبەر مەدەنییەكان.

رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، لەندەن سزای نوێی بەسەر عەبدولكەریم مەحموود سوپاسالار و عەلی مەحموود وەزیری بەرگریی سوریادا سەپاندووە.

راشیگەیاند، هۆكاری سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەی حكومەتی سوریا، بۆ بەكارهێنانی توندوتیژیی سێكسی و ئەشكەنجەدانی مەدەنییەكان دەگەڕێتەوە، سزاكانیش خۆیان لە بلۆككردنی سامانەكانیان و قەدەغەی گەشتكردن دەبیننەوە.

لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، دەیان بەرپرسی باڵای حكومەتی سوریا، لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە گرتووخانەكانی حكومەتی سوریا، ژنان و پیاوان روبەڕوی ئەشكەنجە و دەستدرێژیی سێكسی دەبنەوە، بەڵام حكومەتی سوریا رەتیكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا