ژنێک وەک سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی تورکیا هەڵبژێردرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، حەفیزە گایە ئەرکانی وەک سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی تورکیا هەڵبژارد.

پێشتر ئەرکان لە بانکی فێرست ڕیپەبڵیک پۆستی باڵای هەبووە و بەڕێوەبەری گشتی بانکی گۆڵدمان ساکسیش بووە.

لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ئەرکان دەبێتە پێنجەم کەس کە پۆستی سەرۆکایەتی بانکی ناوەندیی تورکیای وەرگرتووە و جێی شەهاب قافجی ئۆغڵۆی گرتەوە کە هۆکاربوو لە دابەزاندنی نرخەکانی سوود و داڕمانی مێژوویی لیرە لە ساڵی 2021، کە دواتر هەڵاوسانی گەیاندە لوتکە و لە ساڵی ڕابردوودا %84ی تێپەڕاند.

لە ئێستادا  بانکی ناوەندیی تورکیا هەوڵ بۆ چڕکردنەوەی سیاسەتەکانی دەدات تا بەهای لیرە بەرزبکاتەوە و قەیرانی ئابووری وڵاتەکە کەمبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا