وەزیری داد: سودانی لیژنەیەک لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی پێکهێناوە.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری خالید شوانی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەکی بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتی پێکهێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک ڕەشنووسەکە تەواوبوو، دەبێتەیاسای لێبوردنی گشتی و دەستکەوتێک بۆ هەموو ئەو قەوارە سیاسییانەی سەربە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن.

جەختیشی كردەوە، “هیچ كەسێكی دیارنەماو لە بەشەكانی چاكسازییەكانی وەزارەتی داددا نییە، بەوپێیەی هەموو ئەوانەی لەو بەڕێوەبەرایانە دادەنرێن بەشێوەیەكی بنچینەیی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقیەوە بەڕێوەدەبرێن، بەبێ ئەوەی هیچ سەرپێچی و بێ سەروشوێنكردنی زۆرەملێ لە زیندانەكانماندا ڕووبدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا