مستەفا قەرەسوو: ئازادی ئۆجەلان نزیكە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە ئاشكرایدەكات، ئازادیی جەستەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە نزیكە، راشیدەگەیەنێت، 2021 ساڵی تێكۆشانی ئەوان و دەرهێنانی پەكەكە بووە لە لیستی تیرۆر.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ بووە ساڵی خاوەنداریكردن لە ڕێبەر ئۆجەلان و پەكەكەو ئەو تێكۆشانەی لەو ساڵەدا كراوە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانی نزیككردووەتەوە.

دەشڵێت، “دەوڵەتی تورك چی دەڵێت با بیڵێت، گەلی كورد و دۆستەكانی ڕێبەر ئۆجالان لەبواری جەستەییەوە ئازاد دەكەن”.

وتیشی، “٢٣ ساڵە ڕێبەر ئۆجەلان لەو زیندانی لێی دەمێنێتەوە، خزمەتێكی گەورەی بە مرۆڤایەتی و ژنان كردووە، پارادیگما و فكری بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی ژیانێكی ئازاد بژی، ئەوەش وایكردووە ڕێبەر ئاپۆ لە دڵی گەلاندا ئازادبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەماوەیەكی نزیكدا ڕێبەر ئۆجەلان بە جەستەش ئازاد دەبێت، لەبەر ئەوەی هەموو كەسێك پێویستی بە فكری رێبەر ئاپۆ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا