كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەیی دەربڕی سەپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە وەڵامی دادگای فیدڕاڵیدا رایگەیاند، ئەوان ئامادەن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی دوشەممە 22_5_2023، وەڵامی نوسراوی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی دایەوە كە لە رۆژی 5ی ئەم مانگەدا ئاراستەی كردبو، تایبەت بەوەی كە ئایا دەتوانێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات.

لە وەڵامی نووسراوەكەی دادگای باڵادا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبخەن و سەرپەرشتیشی بكەن.

رۆژی دووشەممە دوای بڕیاری دواخستنی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بە بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی لەلایەن فراكسیۆنی پارتیەوە كارا كرایەوە، ئەوەش گرژی و ئاڵۆزی هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی لەناو هۆڵی پەرلەمان لێكەوتەوە.

دواتر نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دەستپێكردن و كۆتاییهێنانی كۆوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە و كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی دواخستوە، ئاماژەی بەوەشكرد،هیچ ئەنجامێكی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بەهای یاسایی و پەیڕەویی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا