پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای زیاتر لە مانگێک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕێککەوتنێکیان بەمەبەستی ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژە واژۆکرد.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەڕیتانی، دوای زیاتر لە مانگێک لە بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئاگربەستێکیان بۆماوەی حەوت ڕۆژ واژۆکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، ئاگربەستەکە لە ڕۆژی دووشەممە22ی ئایارەوە دەستپێدەکات.
ڕوونیکردەوە، ڕێککەوتنەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ تەواوی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.