قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هندی قەدەغەکراودا دەگرن و پسپۆڕێکی ڤێتێرنەریش زیانەکانی ئەو جۆرە گۆشتە ئاشکرا دەکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” شەوی هەینی لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەست بەسەر یەک تۆن و 183 کیلۆگرام گۆشتی هندی قەدەغەکراودا گرت و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی رادەستی بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردنی”.

لەوبارەیەوە، د.ژیار بەهادین، پزیشکی ڤێتێرنەری ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەرزی رێژەی ئەو ماددەی بۆ پاراستن لە تێکچوونی گۆشت دەکرێتە گۆشتی هندییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی داوە.

ڕوونیکردەوە، چەندین جار پشکنین بۆ گۆشتی هندی بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام لە تاقیگەکاندا وەڵام بە نەشیاو بۆ خواردنی مرۆڤ دراوەتەوە، لەبارەی زیانەکانی ئەو جۆرە مادانە، جەختیکردەوە، بەکارهێنانی ماددەکانی پاراستنی خۆراک بەرێژەیەکی زۆر لەناو خواردەمەنییەکاندا، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا