حكومەتی نوێی ئیتالیا رێگە بە كۆچبەران نادات بچنە ئەو وڵاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی حكومەتی ئیتاڵیا كەوتە دەستی راستڕەوەكان كە یەكێك لە بەڵینەكانی وەستانە لە دژی كۆچبەران، ئەو حكومەتە بڕیاریداوە كەناراوەكانی وڵاتەكەی بەڕووی كۆچبەراندا دابخات.

جیۆرجیا میلۆنی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند: كارەكانی تایبەت بە كۆچبەران و ئەو بڕیارانەی كە ئێمە دەریان دەكەین لە لایەن وەزیری ناوخۆوە بڵاودەكرێنەوە و بە میدیا رادەگەیەندرێن، بە بۆچوونی ئێمە پرسی كۆچبەران بابەتێكە بە یاسای نێودەوڵەتییەوە بەستراوەتەوە.

حكومەتە نوێكەی ئیتاڵیا بڕیاری دەركردووە و تێیدا دەڵێت، هەر كەشتییەك كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبێت، رێگەی پێنادەن لە بەندەرەكانیان لەنگەر ببەستێت، مەگەر هەندێك كۆچبەر كە بارودۆخیان تایبەتە وەك كۆچبەرێك كە دووگیان بێت، یان كۆچبەرێكی مێرمنداڵ، یان كۆچبەرێكی نەخۆش كە پێویستی بە هاوكاریی پزیشكیی بەپەلە بێت.

لەدوای بڕیارە نوێكەی حكومەتی ئیتاڵیا، ئێستا سێ كەشتی بە زیاتر لە هەزار و 100 كۆچبەر لە نزیك كەنارە دەریاییەكانی ئەو وڵاتە لەنگەریان بەستووە و چاوەڕێی مۆڵەتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا