بە تۆمەتی‌ تەشهیرو ناو زڕاندن سێ تۆمەتبار لە قەزای سەیدسادق دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی‌ تەشهیرو ناوزڕاندنی‌ هاوڵاتیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقی‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ چەند هاوڵاتییەك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تەشهیرو سوكایەتییان پێ دەكرێت‌ و ناویان دەزڕێنرێت، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد. ئەوەشهاتووە، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقی‌ سەر بەبەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان تۆمەتباران بدۆزنەوەو دەستگیریان بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران (ئـ، ئـ ع – هـ، هـ، ش – ش، س، ع) دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا