لە عیراق فەتوایەك لەسەر كۆرۆنا دەركرا

وەزارەتی تەندروستی عیراق فەتوایەكی گەورە مەرجەعی شیعەكانی وڵاتەكە سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا جەخت لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و كۆبووونەوە دەكاتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك دەقی فەتواكەی سیستانی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا وتویەتی، “ئەوەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبێت و هیچ ڕێكارێكی خۆپارێزی ناگرێتەبەر، ئەوە لەڕووی شەرعییەوە هیچ عوزرێكی لێ‌ وەرناگیرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە نزیكەی مانگێك لەمەوبەر ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق فەتوایەكی دەربارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، كە تێیدا جەختی لە بەستنی كەمامە و پاكوخاوێنی و دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تەوقەكردن و لەباوەش گرتن كردبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا