باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: 73 ملیۆن دۆلارمان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی عێراق کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایکرد، 73 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاری  باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی عێراق کردووە.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،” 73 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاری  باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی عێراق کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئامانجی حکومەتی عێراق پشتگیریکردنی کۆمەڵگا و حکومڕانی ناخۆیە، وەک ئەوەی هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە عێراق دەیەوێت”.

ڕوونیکردەوە،” 73 ملیۆن دۆلارمان، لەڕێگەی پرۆگرامی عێراق پێکەوە بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە دابینکردووە، بۆئەوەی بتوانێت هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی بکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا