ئەم بابەتە 41 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس:
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە جەختیكردەوە، هێزەكانی وڵاتەكەی بەردەوامن لەشەڕەكانیان دژی داعش لە عێراق و سوریاو باسی لەوەش كرد، ئەمریكا مافی بەرگریكردن لەخۆی هەیە .
جۆن كیربی لەدانیشتنی كۆنگرێسدا راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا جەخت لەسەر مەترسی داعش دەكاتو ئێمەش لەگەڵ قەسەدە كار دەكەین بۆ شكستپێهێنانی داعش.
لەبارەی وەڵامی ئەمریكا بۆ هێرشەكەی سەر هەولێر كیربی وتی: هێزەكانمان هەمیشە مافی بەرگرییان هەیە.
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، چەند موشەكێك ئاراستەی ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا كرا، كە نزیكە لەفڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیو هێرشەكەش كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.