عێراق: 70 هەزار كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بۆسەر ئەركەكانیان دەگەڕێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، 70 هه‌زار كارمه‌ندی هێزە ئەمنییەكان كە پێشتر دوورخراونەتەوە له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گەڕێنراونەتەوە سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.

لیوا خالید مه‌حنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووە، لەئێستادا تەنها حەوت هه‌زار كارمەندی ده‌ركراو ماون بگەڕێنەوە سەركارەكانیان وهه‌وڵده‌درێت، كێشه‌ی ئەوانیش چاره‌سه‌ر بكرێت تا بگەڕێنەوە سەر ئەركەكانیان.

پێشتر لەساڵی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌ركراوه‌كانی ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سەر ئه‌ركه‌كانیان.

لەسەرەتای هاتنی چەكدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی موسل لەلایەن داعشەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ئەركەكانیان هەڵهاتن و بەوهۆیەشەوە لەڕیزی هێزە ئەمنییەكان دەركران و لەئەركەكانیان دوورخرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا