ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە عێراقیەکان، ئەمڕۆ هەینی لە باکوری ناوچەی نەینەوا شانەیەکی تیرۆرستیان دەستگیر کرد.

شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری وردی دەزگا هەواڵگرییەکان، لەگەل هێزە عێراقیەکان ئەمڕۆ هەینی شانەیەکی چەکدارانی داعشیان دەستگیر کرد، لە شاری موسڵ ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، کە پێکهاتبوون لە 6ئەندام دەستیان هەبووە لە کوشتنی هاوڵاتیان و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان و، تیرۆرستیان گواستۆتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، دوای دەستگیر کردنیان دەستیان بەسەر چەندین کەل و پەل و بەڵگەو چەکی ئەندامەکاندا گرتووە.

هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن، لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ گرتنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێڕاق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا