پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بۆ سبەینێ یەکشەممە1ی تشرینی یەکەم هەڵگیرا.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بۆ سبەینێ هەڵگیرا و بڕیارە سبەی کاتژمێر 10ی بەیانی کارەکانی کۆنگرە دەستپێبکاتەوە بۆ دەنگدان و تاوتوێکردنی ئەو برگانەی کە ماون.
هاوکات، لە کۆی 65 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی 45 ماددەیان پەسەندکراون.
لەکاتێکدا، لەڕۆژی 27ی ئەیلول، کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد و لەڕۆژی یەکەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەزۆرینەوەی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و کارەکانی کۆنگرە هێشتا بەردەوامە و سبەی کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن.