داوا دەكرێت خۆپیشاندان بگوازرێتەوە بۆ هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان باس لە خراپی دۆخی ژیانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات و داوا دەكات لەپێناو باشبوونی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان خۆپیشاندانەكان بۆ هەولێر بگوازرێنەوە.

سامان حسێن سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە داوا دەكەن خۆپیشاندانەكان ببرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لەوێوە دوای جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی راستەقینە لەهەرێم بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی خراپی دۆخی گوزەرانی كەمئەندامانەوە ژمارەیەك خێزان هەڵوەشاوەتەوە و نزیكەی 50 كەیسی جیابونەوە هەیە، ژیانی كەمئەندامان زۆر سەختە و لە هەرێمی كوردستان ژیانیان یەكسانە بەدۆزەخ.

بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە لەئێستادا زیاتر لە چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگە كێشەو گرفتی زۆر بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستبووەو بەهۆیەوە زۆركات كەسانی سەرمایەدار لەبری حكومەت بەشێك لە سوتەمەنی و پێداویستیەكانیان بۆ دابیندەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا