بایدن: ئێران لەماوەی سەرۆکایەتی مندا هێزی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی میوانداریکردنی روڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل لەکۆشکی سپی، جەختی لەوەکردەوە ئێران لەو ماوەیەدا هێزی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت کە ئەو سەرۆکایەتی ئەمریکای تیادا دەکات.

لەمیانی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل بایدن دووپاتیکردەوە، لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی ئەمریکادا ئێران هێزی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت و وتیشی: پابەندبوونم بەرانبەر ئیسرائیل پتەوە.

لایخۆیەوە روڤین ریڤلین رایگەیاند، ئیسرائیل هاوپەیمان و هاوڕێیەکی نزیکتر لەئەمریکای نییە، وتیشی:  ئێوە باشترین هاوڕێمانن.

هاوکات، هەڵوێستی ئیسرائیلی دووپاتکردەوە لەبارەی ئەوەی ئێران دەبێتە “هەڕەشەی گەورە” بۆ جیهان و ئەو هێڵەی ئێران بنیادی دەتێت بەتایبەت لەدوای هەڵبژاردنەکان “مەترسیدار و توندوتیژە”.

لەماوەی رابردوودا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل هەموو جۆرە رێککەوتنێکی رەتکردەوە لەگەڵ ئێران و قایل نەبوو بە هیچ دانوستانێک لەبارەی رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا