پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا 500 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.
لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئاماری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمساڵی هێزەکانی تورکیای لە سوریا و عێراق ئاشکراکرد.
خڵوسی ئاکار ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی 2022دا ڕێگریمان لە 256 هەزار و 199 کەس کردووە لە تێپەڕاندنی سنوورەکان، هەشت هەزار کۆچبەر و 820 “تیرۆرستمان” ڕادەستی یاسا کردووە.
باسی لەوەش کرد، 506 ئەندامی پەکەکە کوژراون و نزیکەی 2000 مین پوچەڵکراونەتەوە و نزیکەی 600 تونێل و خەندەق لەناوبراون لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکوری عێراق.