بافڵ تاڵەبانی بۆ کەرکووکییەکان: هێز بدەن بە ئێمە و شەڕەکە بۆ ئێمە بەجێبێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی کەرکووکی قودسی کوردستانی کرد و لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە’  وتارێکی جەماوەری پێشکەشکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، “هیچ کەس بۆی نیە غەدر لە کچ و کوڕەکانی ئێمە بکات لە کەرکووک، هەر بۆیە داوا دەکەین لەم دەنگدانەدا متمانە ببەخشن بە کاندیدەکانی لیستی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک ئاسایی بکەینەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، “راستە هەندێک جار قسەکانم توندە، بەڵام ئەوەی دەیڵێم، جێبەجێی دەکەم، بەڵێن دەدەین کە فێریان بکەین سیاسەتکردن لە کەرکووک چۆنە، ئێمە بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال کاردەکەین نەک بەم سیاسەتە ناشرینە شۆڤێنییە کە دەستی خستووەتە قوڕگی مناڵەکانمان”.

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، “کاندیدەکانمان پێش ئەوەی کاندیدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بن، کاندیدی کوردن، بەڵێنیان داوە کە خزمەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە چوار لیستی جیاواز و هاوپەیمانیەتی بەژداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات کە بڕیارە رۆژی 18ـی 12ـی 2023 بەشداریی 39 هاوپەیمانییەتی، 29 پارتی جیاواز بەڕێوەبچێت.کەرکووک و خزمەتی خەڵکی کەرکووک و سەرجەم چین و توێژەکانی ئەو شارە بکەن”.

ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق 15 کورسییە و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بەهاوپەیمانیی “کەرکووک هێزو ئیرادەمانە” بە 30 کاندید، بەژداری و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەنگەکانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا