سودانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئاکام عومەر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیان لەدەستدانی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەرمان پێگەیشت، کە لەکاتی ئەرکەکەیدا بریندار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی ئاکام عومەر دەکەین و سەربەرزی بۆ هەموو شەهیدانی عێراق دەخوازین.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئاکام عومەر، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا