سیستانی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر سزاکانی لەسێدارەدان لە ئێران دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەک لە نەجەفەوە دەڵێن، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بێزارە لە سزاکانی لەسێدارەدان لە ئێران.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کوڕەکەی سیستانی ڕایگەیاند، عەلی سیستانی دوو پەیامی ئاراستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە و تێیدا داوای لێکردووە سزاکانی لەسێدارەدان ڕابگرێت.

لەو پەیامانەدا سیستانی بە خامنەیی وتووە، سزاکانی لەسێدارەدان پێویستی بە پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی ورد هەیە.

ئەم هەڵوێستەی سیستانی دوای ئەوە دێت، حکومەتی ئێران لەماوەی ڕابردوودا و کاتی خۆپیشاندانەکان، هەستا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژمارەیەک گەنجی کورد و ئێرانیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا