کۆمەڵ هەنگاو بەرەو جەماوەر دەنێت و جێگرەوەی عەلی باپیریان نییە

پۆڵەتیک پرێس_ هاوژین زیبا

لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی حزبەکەی، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی لە ئەمساڵدا ئاشکراکرد و سەرکردایەتییەکی ئەو حزبەش دەڵێت ” تائێستا جێگرەوەی بۆ گۆڕینی مامۆستا عەلی باپیر نییە”

کامەران بابانزادە، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێس-ی راگەیاند: “بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆس کۆرۆناوە تا ئێستا نەتوانراوە گۆنگرە ببەستین، بەڵام هەفتەی ئایندە ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ کۆدەبینەوە و بڕیار لە کاتی بەستنی کۆنگرە دەدەن”

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە (16-8-2020) عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لەبەرپرس کادیرانی کۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە و بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بەستنی کۆنگرەی چوارەمی ئەو پارتە لە ئەمسالدا ئاشکرا کراوە.

بابانزادە دەربارەی کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوە ئاشکرا دەکات، “کۆنگرە دەسەڵاتی گۆڕینی ئەمیر و هەر ئەندامێکی هەیە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ پێشنیارێک بۆ بوون بە ئەمیری حزب لەلایەن بەرپرس و کادیرانی کۆمەڵ بۆ ئەمیری حزب نەدراوە بە تیمی ئامادەکاری کارەکانی کۆنگرە” ئەوە لە کاتێکدایە لەکۆی 12 مەڵبەند کۆنفراسنی تەنها سی مەڵبەند ماون بۆ چوونە نێو بەستنی کۆنگرە.

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور، کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە ئایار 2001 دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە.

دەربارەی لێکردنەوەی پاشگری( ئیسلامی) ، بابانزادە ئاشکرایکرد، پێشنیارەکان بۆ کۆنگرە زۆرن دەکرێت گۆڕانکاری جەوهەری ڕووبدەن و کۆمەڵ زیاتر بەجەماوەری بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا