بەهۆی هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا درێژدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیای درێژکردەوە، کە لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ بەھۆی ھێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستانەوە خرابوونەسەر تورکیا.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە، “دۆخی سوریا، بەتایبەتی کردەوەکانی حکومەتی تورکیا لە هێرشی سەربازی دژی رۆژئاوای کوردستان، دەبێتە هەلێک بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی چەکدارانی داعش و هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، جگە لەوەی مەترسییەکی نائاساییە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “بۆیە پێویستە بڕیاری جێبەجێکاری ژمارە 13894 کە لە 14ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 دەرچوو، وەک خۆی دژی تورکیا بمێنێتەوە و ماوەکەی درێژبکرێتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە 14ی تشرینی یەکەمی 2019 بڕیاریدا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سوریا.

ئەو سزایانەش چەندین کەسایەتی و بەرپرسی گەورەی تورکیای گرتەوە، لەنێویشیاندا وەزیری بەرگری و وزەی تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا