نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت نزیکەی هەفتەیەکە لە بەرزیدا ماوەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 78 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا