هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی 9ی 9ی 2022 هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی و پێشوازی کردنیان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بەردەوامە.

پێشتریش مەسعود باتێلی سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی هاتنی زیارەتکاران ئاماژەی بەوەکرد، هەر ئەمڕۆ هەینی لەماوەی سێ کاتژمێردا سێ هەزار زیارەتکار لەڕێی دەروازەکەوە هاتوونەتە خاکی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی پێنجشەممە مەسعود باتێلی سەردانی وێستگەکانی تێرمیناڵی سۆران و کانی ماران و گەلی عەلی بەگی کرد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئێرانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا