سزای بەسەرچوون و نوێکردنەوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان هەر مۆڵەتێک بەسەرنەچووبێت واتە شەش مانگ و کەمتری مابێت بەسەربچێت بڕی 65000 دیناری لێوەردەگیرێت.

هەر بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان، هەر مۆڵەتێک لەشەش مانگ زیاتری مابێت بەسەر بچێت بڕی 115000 دیناری لێ وەردەگیرێت، هەر مۆڵەتێکیش لەپێش بەرواری 2019/12/4 بەرەو خوارەوە بەسەر چوبێت واتە بەرەوخوار هەرچ ساڵێک بێت بڕی 80000 دیناری لێ وەردەگیرێت.

هاوکات، هەرمۆڵەتێک لەدوای 2019/12/4 بەسەر چوبێت بۆهەرساڵێک 65000+30000 لێی وەردەگیرێت. هەرمۆڵەتێکیش لەبەرواری نێوان 7ی 7ی 2022 تاوەکو17ی 7ی 2022 بەسەرچوبێت بڕی 85000 دیناری لێ وەردەگیرێت.

ئەوەش هاتووە، هەرمۆڵەتێک لەدوای بەرواری 2022/7/17 بەسەرچوبێت بۆ هەر مانگێک بڕی 65000+5000 لێی وەردەگیرێت و شۆفێران دەتوانن شەش مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەیان نوێ بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا