پێوەری ئاو زیانی 400 ملیۆن دۆلار بە حكومەت دەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەهۆی پرۆژەی پێوەری زیرەكی ئاوەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، پرۆژەی پێوەری زیرەكی ئاو شكستی هێناوە، حكومەتی هەرێمیش بەهۆی كڕینی پێوەری زیرەكەوە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

وتیشی، “ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی شارەوانی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاو لەبارەی بەستنی پێوەری ئاو بڵاو كراونەتەوە هەڵەیە و تەنها بەرێژەی 30% پێوەرەكە بەستراوە، ئەوانەش كە پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە بەشێكیان بڕە پارەیەكی زۆریان بۆ گەڕاوەتەوە بەشێوەیەك پێنج ملیۆن و دە ملیۆن دیناری تێدابووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەت دەیەوێت لە رێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە بڕی 500 هەزار دینار بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپێنێت.

لەساڵی 2014 چەند كۆمپانیایەك 100 سەد هەزار پێوەریان هێناوەتەوە كوردستان، كە 55 هەزاریان لەجۆری سینی بوون لەكاتێكدا دەبوو ئیتاڵی و ئەڵمانی بن، بەڵام لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو ئاسانكارییان بۆ كراوەو پێوەرەكانیان بەستووە، ئێستا زیاتر لە 80% پێوەرەكان لەكاركەوتوون‌و خراپ بوون كۆمپانیاكانیش بنكەكانیان داخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا