“عێراق لەبەردەم ئاڵنگاری تیرۆردایە “

 

پۆڵەتیک پرێس

دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی کۆماری لەبەغدا ، سەرۆکی کۆماری عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، رۆڵی فەڕەنسا لە عێراق بەرز دەنرخێنم ، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ فەڕەنسا پتەو بێت.

هەروەها رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، چاومان لەوەیە ڕۆڵی سەرەکیمان هەبێت لە ناوچەکەدا وتیشی: هێشتا عێراق لەبەردەم ئاڵنگاری تیرۆردایە تیرۆر کۆتایی پێنەهاتووە.

لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا قسەی رایگەیاند، هاتووم لەم کاتە سەختەدا پشیوانی عێراق بکەم، قسە لەسەر سەروەری عێراق دەکەین و پرسی دەستێوەردانی دەرەکی ڕۆڵی عێراق لاواز دەکات.

وتیشی: لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەشی عێراق دەکەین.

سەرۆکی فەرەنسا، ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە و ئەو شەڕە تا دوا سات بۆ لە ناوبردنیان دەبێت بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا