تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی کەی ناین پڕۆ دەخاتەڕوو، بەهۆی تایبەتمەندیە زۆرەکەی و نرخە ڕکابەریەکەی پێشبینی دەکات ناوبانگێکی زۆری هەبێت.

مۆبایلی کەی ناین پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(158.7/73.5/8.5) ملیمە، کێشەکەی 180 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

Oppo تطلق هاتف أندرويد بمواصفات مميزة

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا