دروستکردنی ڕۆبۆتێکی نوێ

پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای پاناسۆنیک لەگەڵ کۆمەڵێک لێکۆڵەرەوانی بواری ڕۆبۆت و تەکنەلۆجیا،ڕۆبۆتی Nicobo  یان دروستکرد کۆمەڵێک تایبەتمەندی
زۆر لەخۆ دەگرێت.

ڕۆبۆتەکە لەڕێی کامێراکەیەوە توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، لەڕێی بیستۆکەکانییەوە توانای گوێگرتن و وەڵام دانەوەی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی هەستەوەری دەست لێدانی هەیە واتە کاتێک دەستی لێدەدەیت دەزانێت،ڕۆبۆتەکە چەند بیستۆکێک لەخۆ دەگرێت لەڕێی ئەوانەوە هەست بە دەنگی ئاوسانی سک و باری دەرونی کەسەکە دەکات.
ڕۆبۆتەکە ناتوانێت بجوڵێت توانای جوڵەکانی تەنها ئەمانەیە، خولانەوە بەدەوری خۆیدا، لەرزاندنی سەر و کلک، سەیرکردن بۆ سەرەوە و خوارەوە، یەکەم جار وشەیەک دەزانێت بەڵام دواتر بە زمانی یابانی دەتوانێت قسە بکات.

کۆمپانیاکە باس لەوەش دەکات، یەکەم جار ٣٢٠ ڕۆبۆت دروستدەکات و لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ دەیدات بە بریکارەکان بەرامبەر ٣٦٠ دۆلار، ئەگەری هەیە ژمارەیەکی زیاتریش بەرهەمبهێنێت ئەگەر داخوازی زۆری لەسەر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا