هواوی کاتژمێرێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

هواوی کاتژمێرە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.

هواوی ۆچ جی تی 5 ئێس ئی کێشەکەی 50 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی1.78 ئینج و دیقەی448/368 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 450 مۆمە، بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس10 کاردەکات، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن4100وێری تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 16 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 430 میلی ئەمپێرە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی، تێکرای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بزانرێت، بەڕەنگەکانی سپی، شین، خۆڵەمێشی و چەند ڕەنگێکی دیکەش بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا