پێنج ئامۆژگاری لە ئەپڵەوە بۆ پاراستنی ئامێر و ئەژمارەکەت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە باشترین تایبەتمەندی بۆ پاراستنی ئامێرەکەت دابین دەکات، ئەگەر ترست هەیە دەربارەی پاراستنی داتاو زانیارییەکانت لە ڕێگەی ئەم پێنج ئامۆژگاریەوە دەتوانیت دڵنیابیتەوە لە پاراستنی داتاکانت

دەتوانیت Apple IDخۆت بەکار بهێنیت لەسەر هەر ئامێرێکی ئەپڵ کە بەکاری دەهێنیت بۆ پاراستنی زانیاریەکانت

یەکەم-چۆنیەتی لێکۆڵینەوەی ئەو لیستانی تایبەتە بە ئایفۆن و ئایپادەکەت
-بچۆرە بەشی Setting لەسەر ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت
-دەست لەسەر ناوەکەی خۆت دادەگریت، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایفۆن یان ئایپادەکات بەکێوە گرێ دراوە

دووەم-چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە لیستی گرێدانی ئامێرەکەت بە ماکەوە
لە لیستەکەدا دەست لەسەر system preferences دابگرە، دواتر لە ئەپڵ ئایدی خۆتەوە سەیر بکە کە ئامێرەکەت لەگەڵ چ کۆمپیوتەرێکی ماک گرێدراوە، ئەگەر ناتەوێت بەردەوام بێت ئەوا لەلای خۆت بیسڕەوە

سێیەم-لێکۆڵینەوە لە Face ID وTouch ID
ئەپڵ ڕێگە دەدات، تۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی زیاتر لە پەنجەیەک، یاخود کۆد و بەکارهێنانی ڕووخسار ئامێرەکەت بپارێزیت

چوارەم-پشکنینی بەرنامەکان
هەر بەرنامەیەک کە لەلات نامۆبوو، لە لایەن خۆتەوە داونلۆد نەکرابوو بیسڕەرەوە

پێنجەم-دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە نازانیت
بچۆ سەر General لەسەر ئایفۆنەکەت دواترProfiles & Deviceدیاری بکە هەر فایلێک زانیت کە نایناسیت پەیوەندی بە تۆوە نیە ڕاستەوخۆ بیسڕەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا