پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ بکات.
مۆبایلی ڕیەڵ می ناین ئای بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.