کۆمسیۆن 2900 بنکەی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی تایبەت دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوو هەزار و 900 بنکەی هەڵبژاردن کراوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە.

جومانە گەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، “کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە دەوری دوو هەزار و 584 بنکەی هەڵبژاردنی کردووەتەوە بۆ ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان کە ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو،  “کۆمسیۆن 309 بنکەی بۆ ئاوارەکان و حەوت بنکەشی بۆ زیندانیان کردووەتەوە و بڕیارە ئەم کەسانە لە 8ی مانگی داهاتوو بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا بکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا