کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیژنەی چاودێرانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەک لەچاودێرانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بانگهێشتکرد.

لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی لەچاودێرانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی عەباس فەرحان، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان پێکهێناوە.

وتیشی: لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامە بۆ 75 باڵیۆزخانەی بیانی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نێردراوە بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان.

لەبارەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان جومانە ئاماژەی بەوەکرد، تەنیا لەچاودێریکردنی نێودەوڵەتیدا کورتنابێتەوە، بەڵکو چاودێریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بریکاری حزبە سیاسییەکانیش دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران کە لەمانگی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکرد و لە 15ی مانگی نیسان کۆتاییپێهات، تیایدا زیاتر لە پێنج هەزار چاودێر لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و زیاتر لەحەوت هەزار چاودێر لەبریکارانی حزبە سیاسییەکان بەشدار بوون.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخەتەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا