کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لەدوای پەسەندکردنی کاندیدەکان بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان دەبێت.

لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران سیستمێکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان داناوە و چاوەڕێیە میکانیزمێک بۆ ڕێکخستنی دابنێت.

وتیشی: هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان و شارەوانییەکان هەیە تا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان زیان بە هیچ سوێنێکی حکومی نەگات.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەهەڵبژاردنەکانی پێشوودا بانگەشەی هەڵبژاردن مانگێک بەر لەوادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا