هەوڵی هێنانی تەقەمەنی بۆ عێراق پوچەڵ کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنە ئەمنیەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە هەوڵی هێنانی تەقەمەنی لە سوریاوە بۆ خاکی عێراق پوچەڵ کرایەوە.

شانەی ڕاگەیاندنە ئەمنیەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، هێزە ئەمنیەکانی فیرقەی 15ی سوپا، توانیویانە ڕێگری بکەن لە هێنانی 18جانتاو 500کیلۆگرام ماددەی )TNT(، بۆ ناو خاکی عێراق.

ئاماژەیان بەوەشدا ئەو کەسانە لە ڕێگەی گوندی نەعیمی سوریاوە ویستویانە تەقەمەنیەکان بهێننە ناو خاکی عێراق، دوای پێکهێنانی تیمێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و لە ڕێگەی کامێرای هەستەوەر توانیویانە دەست بەسەر تەقەمەنیەکاندا بگرن لەسەر سنور.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا