هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بە بەراورد بە مانگی رابردوو کەمیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە 10 کێڵگەی نەوتیی هەرێم گەیشتووەتە 420 هەزار بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا.

ئەوەش هاتووە، 10 کۆمپانیای بەناوبانگی جیهان لە کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

بەپێی ئامارەکە، بەبەراورد بە مانگی رابردوو، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە بە تێکڕای 40 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە، چونکە مانگی رابردوو لە رۆژێکدا 460 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم بەرهەمهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا