کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئەمڕۆ سەرجەم تانەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو دەبن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە3ی کانونی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، 294 تانە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ هەڵبژاردن و ئەمڕۆ بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕایگەیاند،” لە کۆی 329 تانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، 294 تانەیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون و ئەمڕۆ سەرجەم تانەکان تەواو دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی تەواوکردنی تانەکان 24 کاتژمێر کاریان کردووە و دڵنیابوون لەوەی وەڵامەکان لەگەڵ لایەنە یاسایی و تەکنیکییەکاندا دەگونجێن.

ڕوونیکردەوە، هەموو تانەکان خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە و سەرنجدان و تیمەکانیان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ نوسینی وەڵامەکان داوە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە28ی کانونی یەکەمی 2023، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند، دواتر لە ڕۆژی هەینییەوە دەستی بە وەرگرتنی تانەکان کرد و 31ی کانونی یەکەمی 2023، کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی تانە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا