ئێران سنووری سیدەکان تۆپباران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆپخانه‌كانی ئێران لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە و بەبیانووی هەبوونی پێشمەرگەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سنوری سیده‌كان و چۆمانیان تۆپباران كرد.

لەوبارەیەوە سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سێ خاڵی چۆمانیان بۆردوومان کردووە، وتیشی: لە ماوەی رابردوودا بەهۆی تۆپبارانەوە زیانی ماددی و مەعنەوی بەر ناوچەکە کەوتووە، بەڵام ئەمجارە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای پاسدارانی ئێران لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی سنووری سیدەکان و چۆمانیان کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، ئامانج لەم بۆردوومانە کردنە ئامانجی ئەو شوێنانە بووە کە پێشمەرگەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تیایدا جێگیرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە 6ی ئەم مانگە فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری توندی دایە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێگە بە تیرۆرستان نەدەن بسوڕێنەوە و بنکە بۆخۆیان دابمەزرێنن لەم خاکە و پشێوی ئەمنی دژی ئێران دروست نەکەن”، داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم کرد دووربکەونەوە لەو بنکانەی مەترسییان لەسەرە تا زیانیان بەرنەکەوێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا