لە سلێمانی زیاتر لە 10 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار هاوبەشی کارەبا زیادکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێى ئاماره‌كانى به‌شى كاروبارى وزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵدا زیاتر له‌ 10.000 هاوبه‌شى نوێ كاره‌باى وه‌رگرتووە.

ئەوەش هاتووە، لە ساڵی 2020 ژمارەی هاوبەشەکان 533 هەزار و 734 هاوبەش بوون، بەڵام لە 31ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ژمارەکەی بووەتە 544 هەزار و 191 هاوبەش.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 10 هەزار و 457 هاوبەش زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا