عێراق و كوەیت باس لە دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەردوو لیژنەی هونەری كوەیت و عێراق بۆ دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوانیان كۆبوونەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەمیانەی راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، لیژنەی هونەری نێوان عێراق و كوەیت كۆبوونەوەی شەشەمیان لە كوەیت ئەنجامدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی، شاندی كوەیت لەلایەن مەنسور عەیاد ئەلعوتەیبی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی دەكرا و هەروەها عوسمان سەلمان ئەلعبوودی سەرۆكایەتی شاندی عێراقی دەكرد.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە گفتوگۆی هاوبەش لە بوارەكانی هونەری و یاسایی بۆ دیاریكردنی سنووری ئاوی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا